ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی
شارستانی عێراقی رونکردنەوە لەبارەی کاتی دەسپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دەدات
و رەتیدەكاتەوە گەشتەکان لە سەرەتایی مانگی داھاتو دەست پێ بكاتەوە.
ئاوێنە: جیهاد کازم، وتەبێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی
مەدەنی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی) رەتی کردوەتەوە لە سەرەتای
مانگی داهاتو دەست بە ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ دەرەوەی وڵات بکرێتەوە.
وتەبێژی ده‌سه‌ڵاتی
فڕۆكه‌وانی مەدەنی عێراق ئاماژەشی بەوەداوە، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو 31ی
ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، شانەی قەیرانی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای تەندروستی، بڕیار
لەسەر درێژكردنه‌وه‌ی راگرتنی گه‌شته‌کان یاخود ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییەکان
دەدەن.
پێنجشەممەی
رابردو، لە ئاگادارییەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاریدا ماوەی ڕاگرتنی
گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 31/5/2020 درێژ بکرێتەوە.