کەلار.. بەهۆی خواردنی چەرەساتەوە منداڵێک خنکا
  2020-05-25       568       

لەقەزای کەلار بەهۆی خواردنی چەرەسات منداڵێکی تەمەن یەك ساڵ و نیو گیانی لەدەست دا.

ئاوێنە: پۆلیسی گەرمیان لەزاری وتەبێژەکەی عەلی جەمال قدوری  ڕایگەیاند"ئێوارەی ئەمڕۆ (دوشەممه) دوەم ڕۆژی جەژن لەقەزای کەلار منداڵیکی تەمەن یەک ساڵ و نیو بەهۆی خواردنی چەرەزاتەوە خنکاوە."

وتیشی"ئەو منداڵە ناوی (ماردین ئەنوەر ئیبراهیم )ە، (بادەم) لەهەناوی گیری خواردوەو لەئەنجامدا خنکاوە."

هێمای بۆ ئەوەش کرد"ئێستا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی هێنراوەتە پزیکشی دادوەری قەزای کەلار."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×