پۆلیسی راپەڕین
دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی راگەیاند کە چەند رۆژێک بو چارەنوسی نادیار بو.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە،
ئەو گەنجەی چەند رۆژێکە چارەنوسی نادیار بو ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە (25/5/2020) تەرمەکەی
دۆزرایەوە و بڕیاریشە وردەکاری روداوەکە بڵاوبکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکان،
تەرمی گەنجەکەی قەڵادزێ لە نزیک گوندی ئەمەرکاکۆڵی سەر بە ناحیەی هەڵشۆ لەناو
ئاودا دۆزراوەتەوە و تائێستا رون نیە کە بە فیشەک کوژراوە یان خنکێنراوە.