شەش توشبوی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران
  2020-05-25       453       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: شەش توشبوی نوێی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆماركران كە توشبویەكیان دانیشتوی هەولێرو چوار توشبوی دیكەیان دانیشتوی عەنكاوەو توشبوەكەی دیكە دانیشتوی ناحیەی كەڵەكە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، شەش توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

بەپێی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: ئافرەتێكی تەمەن ٤٠ ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، دو پیاوی تەمەن ٧٠ و ٦٠ ساڵ، دو منداڵی تەمەن ١٠ و ٦ ساڵ كە سێ توشبویان بەرکەوتوی توشبوی پێشون و سێ توشبوەكەی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە توشبویەکیان دانیشتوی شاری هەولێرەو چوار توشبویان دانیشتوی ناحیەی عەنکاوە و توشبویەکیان دانیشتوی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×