نزیكەی یەك هەزار كەسی دیكە لە توركیا توشی كۆرۆنا بون
  2020-05-25       481       

وەزارەتی تەندروستی توركیا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نزیكەی یەك هەزار كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 29 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 987 كەسی دیكە توشوی كۆرۆنا بون و بەوەش كۆی گشتی توشبوان لە توركیا گەیشتۆتە 157 هەزارو 814 كەس.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 29 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی تا ئێستا بە ڤایرۆسەكە لە توركیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە چوار هەزارو 369 كەس.

بەگوێرەی قسەی وەزارەتی تەندروستی توركیا تاوەكو ئێستا 120 هەزارو 15 توشبوی كۆرۆنا لەو وڵاتە چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×