2020-05-26   2615     
یەكێك لە هەڵسوڕاوەكانی پێشووی گۆڕان و كەسایەتییەكانی نزیك لە ڕێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەكە، كە یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەو حزبە بووە لە دەرەوەی وڵات ئاشكرای دەكات، كە نەوشیروان مستەفا لە كۆتا قۆناغەكانی ژیاندا زۆر پەشیمان بووە لە زۆر شت و دەشڵێت: “گۆڕان دەبێت بە هێزێكی پاشكۆی دەسەڵات ئەگەر گۆڕانكاری لەخۆیدا نەكات”.
ئاوێنه: د.چیا عەباس نوری، یەكێك لە هاورێ و كارەكتەرە نزیكەكانی نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوی پێشوو، هەروەها یەكێك لەدامەزرێنەرانی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لەدەرەوەی وڵات، كە پێشتر ڕایانگەیاند، لەبزوتنەوەی گۆڕان جیابوونەتەوە لەگەڵ كۆمەڵێك گۆڕانخواز ڕەوتێكی نویان ڕاگەیاند لەژێر ناوی “ئایندەی نیشتمان”.
د.چیا عەباس لە چاوپێكەوتنێكی بۆ (دەنگی ئەمریكا) وتی، ” لەناو ئێمە لە ساڵی 2018 و پاش ئەوەی كەوا داكشانی دەسەڵاتدارانی گۆڕان و لادانیان لە پرنسیپەكان و ئاراستەیەكمان دروستكرد بەناوی ئاراستەی پڕۆ گۆڕان واتە پرۆژەیەك بوو بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی لە گۆڕان پەیوەندیمان لەگەڵدا كردن و قسەمان لەگەڵدا كردن و سەركردایەتیەكانمان بینیین، هەموویان پشت گوێ خستین، بەیەك وشە پێیان وتین ئێمە گوێتان لێ ناگرین، دەبن بە پارتی، دەبن بەیەكێتی بڕۆن ببن بەوە، ئێمە بێ خەم و بێ باكیین لەوە ئێمە هەر تەحەمول و ئاراممان هەبوو، ڕاگەیاندنەكانمان بڵاو كردووە، خۆمان ڕێكخستبوو وەك ئۆپۆزیسیۆنێك لەناو گۆڕاندا، بە كۆمەڵێك دامەزراوە و ژووری تایبەتی و كۆمەڵێك پەیوەندی تایبەت هەموو ئەمانەمان لەدەرەوە دروست كردبوو، بەڵام لەگەڵ ناوەوە-ش كۆمەڵێك پەیوەندی تۆكمە و توندوتۆڵمان لەگەڵ كۆمەڵێك لە هەڵسوڕاوە ناڕازییەكان دروستكرد بوو، كە گوێیان نەگرت گەیشتینە ئەو ئەنجامەی، كە ئەمانە هیچ مەجالی ئەوەی تێدا نیە چاكسازی تێدا بكرێت، ئیتر بۆچی ئاسنی سارد بوكتین؟”.
سەبارەت بەوەی ئایا بەنیازن (ئایندەی نیشتمان) بكەنە حیزب ؟ د.چیا عەباس دەڵێت: ” نەخێر، حیزب لە كوردستاندا باوی نەماوە، بۆنی حیزبت لێ بێت خەڵك نەفرەتت لێ دەكات”.
ئاشكراشی كرد، “من لەگەڵ كۆمەڵێك لە برادەرانی تر لە دامەزرێنەرانی گۆڕان بووین لە دەرەوە، ئێمە زۆر نزیك بووین لە كاك نەوشیروان، گوێڕایەڵی ئەو بووین قسەمان لەگەڵیدا كردووە، هەموو شتێك بەتاوتوێ كردن و باسكردن بوو، من حەسودیان پێ نابەم، دەبێت خۆیان حەسودی بەخۆیان ببەن”.
ڕاشیگەیاند، من پێم وایە ئەمانە “ئیرسێكی” كاك نەوشیروان یان وەرگرتووە، ئەو ئیرسە مەعنەویە، سیاسیە، ماددیە. لەڕووی سیاسی و مەعنەویەوە خۆیان شەرعیەتیان بەخۆیان داوە و سەركردایەتیەكیان دروستكردووە، لەڕووی ترەوە حیزبی گۆڕانكاری و چاكسازی موڵكی كەس نیە، دەبێت بیسەلمێنی بەكردار، ئەگەر بەكردار نەیسەلمێنێت كە ئەهلی گۆڕانكاری و چاكسازیت تا ئێوارە هەر هاوار بكە، خەڵك باوەڕت پێ ناكات ئەوەش لەناو گۆڕاندا سەلمێنرا بەوەی لەدەنگەكانی گوڕاندا هات لە دوو هەڵبژاردندا. ئەگەر خەڵك باوەڕی بەوە هەبووایە، كە ئەمانە دەتوانن گۆڕانكاری و چاكسازی بكەن، خەڵك متمانەی پێیان دەبوو، بەڵام تا ئێستا ئەوە ڕووی نەداوە و ڕوو لەهاتنەخوارەوەی زیاترە، لەبەر ئەوە كەوتۆتە سەر ئەوان چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵكی و جەماوەر و دەنگی خۆیان و لەگەڵ ئەوانە چۆن متمانەدەكەن.”
وتیشی، “ئێمە وەكو گۆڕانخوازانی پێشوو، باوەڕمان وایە لەناو گۆراِنی ئێستادا هیچ چاكسازی و گۆڕانكاریەك ناكرێت، ئەوانە بوون بە بەشێك لە دەسەڵات و بوون بە پاشكۆیەكی دەسەڵات، هیچ هیوایەك نییە لەسایەی ئەمانە بتوانن ئایندەیەكی گەش بۆ ئەم میللەتە بەلایەنی كەم پێش بینی بكرێت”.
د.چیا عەباس، یەكێك لە هاورێ و كارەكتەرە نزیكەكانی نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوی دیاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لەدەرەوەی وڵات دەڵێت: “من لەو باوەڕەدام كاك نەوشیروان لە كۆتا قۆناغەكانی ژیاندا زۆر پەشیمان بووە لە زۆر شت، لە هەڵسەنگاندنی كۆمەڵێك خەڵك، لە چاوەڕوانیەكانی وە لەو بەرنامەیەی كە بۆ ئەوانی داڕشتبوو، بەڵام ئیتر ئەو لە دۆخێكی تەندروستی وابوو كە نەیدەتوانی زۆر شت بكات”.
د.چیا دەشڵێت: “كاك نەوشیروان لە گۆڕان پەشیمان نەبووە، پەشیمان بوو لەهەڵسەنگاندنی كۆمەڵێك لەو هاوكارانەی، لەوانەی كە مەجالی پێداون و گەشەی پێكردوون و بواری بۆ ڕەخساندوون بێنە پێشەوە و بەرپرسیارێتی وەربگرن و ببن بە واجیهەی گۆڕان، ئەوە لە ئەنجامی ئەزموونی خۆیدا بووە لەبەرئەوی بواری تەندروستی زۆر بەرەو خراپ بوون دەچوو، توانا و هێزی ئەوەی تیا نەمابوو، كە بەجددی چارەسەری ئەو دۆخە بكات”.
جەختیشی كردۆتەوە، بەلای منەوە گۆڕان دەبێت بە هێزێكی پاشكۆی دەسەڵات ئەگەر گۆڕانكاری لەخۆیدا نەكات و خاوەنی هەڵوێستی جددی خۆی نەبێت و نەگەڕێتەوە بۆ پرنسیپە ڕەسەنەكانی گۆڕان، وەكو هێزێكی بچوك دەمێنێتەوە. ئەو12 كورسیەی ئێستاشی كەم دەكاتەوە و نابێ بە هێزێكی كاریگەر بەداخەوە ئەوە لەسایەی دەسەڵاتدارانی گۆڕاندا ئەو دۆخە دروست بووە.
سه‌باره‌ت به باڵ باڵێن له ناو پارتیدا د.چیا عه‌باس ده‌ڵێت" باڵ باڵین هه‌یه به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ناو پارتی دا به‌و شێوه ته‌شه‌نه ناكات وه‌كو له‌ناو یه‌كێتی دا ته‌شه‌نه‌ی كردبوو، چونكه ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سیستمێكی هه‌ره‌می زۆر كۆنكرێتیان هه‌یه، مه‌رجه‌عیان هه‌یه وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پارتییه‌وه تاوه‌كو ئێستا "ماڵباتی بارزانی" باڵا ده‌ست بوون، له‌ناو یه‌كێتی دا هه‌رگیز ئه‌وه نه‌بووه، "خوالێخۆشبوو" مام جه‌لال هه‌میشه به چه‌پكه گوڵ و به فره ڕه‌نگ وه‌سفی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕم ناكه‌م ئه‌و به‌راورد كردنه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتردا."
د.چیا عه‌باس ئه‌وه‌شی وت" پارتی هێزێكی گه‌وره‌ی كوردستانه و هێزی یه‌كه‌مه . بمانه‌وێت یا نه‌مانه‌وێت ئه‌وه واقیعه، پارتی كۆمه‌ڵێك بنه‌مای به‌هێزی هه‌یه له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابووری و په‌یوه‌ندی و هه‌واڵگرییه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارتیدان ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ن بوون و نه‌بوونیان و مانیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه، وه‌كو عه‌ره‌به\ عه‌له‌وییه‌كانی سوریا وان كه ناتوانن له‌یه‌كتری بترازێن چونكه ئه‌گه‌ر له‌یه‌كتر بترازێن نامێنن كه‌سیان، ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌مان ڕاستیه، له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه‌وا له‌ناو كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ناو پارتیدا هه‌یه ببنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی پارتی له‌یه‌ك بترازێت، له‌هه‌ندێ جومگه و هه‌ڵوێست وشوێندا له‌وانه‌یه وه‌كو یه‌ك نه‌بن به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه بگه‌نه مریشكه ڕه‌شه."