به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ی ئایاری 2020، بڵاوكرده‌وه. ئاوێنه: كه‌شناسی هه‌رێم راگەیاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش لە هه‌ولێر به‌رزترین پله 30، سلێمانی 29، دهۆك 28، كه‌ركوك 32 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هەروەها له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ی ئایار، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك له چاو ئه‌مڕۆدا به‌رز ده‌بنه‌وه و لە هەولێر به‌رزترین پله 32، سلێمانی 31، دهۆك 30، كه‌ركوك 34 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.