مستەفا کازمی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد دەگۆڕێت
  2020-05-26       602       

مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەریق روکن قەیس محەمداوی بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد راسپارد.

ئاوێنه‌: مستەفا کازمی، لەوبارەوە عەمید یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق رایگەیاندووە کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەریق روکن قەیس محەمداوی لە شوێنی لیوا روکن عەبدولحوسێن تەمیمی بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد راسپاردووە.

ئاماژەی بەوەیشدا کە  لیوا روکن عەبدولحوسێن تەمیمی رەوشی تەندروستی تێکچووە، بۆیە فەریق روکن قەیس محەمداوی بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد راسپێردراوە.

لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، لیوا روکن عەبدولحوسێن تەمیمی کرابووە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×