حکومەتی عێراق: پابەندین بە رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ
  2020-05-26       502       

حکومەتی عێراق رایگەیاند کە پابەندە بە رێزگرتن لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ.

ئاوێنه‌: نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە حکوومەتی عێراق لەو راپۆرتەی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کە باس لە حاڵەتەکانی رفاندن، ئەشکەنجەدا، بێ سەروشوێن بوون دەکات لەمیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە یەکی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا ٢١ی ئاداری ٢٠٢٠.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە حکوومەتی عێراق دووپاتی دەکاتەوە پابەندە بە رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کە عێراق لەوبارەوە واژووی کردووە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەو چوارچێوەیەدا، حکوومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو رووداوانەی کە لە راپۆرتەکدا ئاماژەیان پێ کراوە، دووپات دەکاتەوە”.

پێشتر نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە لە میانی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو تا مانگی ئاداری ئەمساڵ، ٤٩٠ خۆپیشاندەر کوژراون و ٢٥ی دیکەیش بێ سەروشوێنن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×