وەزارەتی تەندروستی لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
  2020-05-26       504       
لەسەر دەنگۆی درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیار و پێشنیارێك بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەكاتی ئێستادا نیە .

ئاوێنه‌: وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، لێرەوە هاووڵاتیان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دڵنیا دەكەینەوە كەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و هیچ لێدوانێكی لەم جۆرە نەدراوە، بەڵكو لەكاتی پێویست و هەر ڕەوشێكی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێكارەكانی خۆپارێزی ڕادەگەینرێت.

ڕونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان …
لە چەند دەزگایەكی میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی بڵاوكرایتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەكرێتەوە.

لێرەوە هاووڵاتیان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دڵنیا دەكەینەوە كەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و هیچ لێدوانێكی لەم جۆرە نەدراوە، بەڵكو لەكاتی پێویست و هەر ڕەوشێكی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێكارەكانی خۆپارێزی ڕادەگەینرێت.

جارێكی تر داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە باپەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19.

سەلامەتی بۆ هەموو لایەك.

وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
26 ئایار 2020
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×