وەزیری تەندروستیی‌ ئێران: کۆرۆنا بەمزوانە تەواو نابێت
  2020-05-26       567       

وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت: بەمزوانە ناتوانین کۆتایی به ڤایرۆسی كۆرۆنادا بهێنین.

ئاوێنه‌: سەعید نمەکی وەزیری تەندروستیی ئێران رۆژی سێشەممە ٢٦ی ئایار لە تویتێكدا نووسی: بۆ سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا پێویستمان بە یارمەتیی خوا و یەكگرتوویی خەڵك و یارمەتی حكومەت ھەیە.

نمەكی نووسیویەتی، بۆ سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا رێگەیەكی درێژیان لەبەرە و بەمزووانە نابێت چاوەرێی سەركەوتن بن.

وەزیری تەندروستیی ئێران هەروەها داوای یەكگرتووی لە لایەنەكانی ئێران بۆ سەركەوتن بەسەر كۆرۆناشدا دەكات.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×