"موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران هه‌رێم هیچ مه‌ترسییه‌كی‌ له‌سه‌ر نییه‌و بەردەوام دەبێت"
  2019-03-26       1522       
فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عێراق دڵنیایی ده‌دات كه‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران هه‌رێم هیچ مه‌ترسییه‌كی‌ له‌سه‌ر نییه‌و بەردەوام دەبێت.

ئاوێنه‌: له‌باره‌ی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ بڕینی‌ بودجه‌و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، فوئاد حسێن له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا  رایگه‌یاند، بابه‌تی‌ موچه‌ی‌ به‌شێكه‌ له‌بودجه‌ی‌ عێراق، یاساكه‌ش ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت، موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران هه‌رێم هیچ مه‌ترسییه‌كی‌ له‌سه‌ر نییه‌.

ناوبراو رونیكرده‌وه‌، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا له‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقدا هاتووه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم داهاتی‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ رۆژانه‌ ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ عێراق بكات، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش پێویسته‌ دانوستانی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌ستپێبكات.

فوئاد حسێن راشیگه‌یاند، "من له‌پێگه‌ی‌ خۆمه‌وه‌، وه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكوه‌زیران‌و وه‌زیری‌ دارایی عێراق، ده‌ڵێم، ناردنی موچە بەردەوام دەبێت، ھیچ كێشەیەكی لەسەر نییە، بەڵام ئەگەر گفتوگۆیەكی لەسەر بكرێت، ئەوا شتێكی جیاوازەو ئەو مانایە ناگەیەنێت كە موچه‌ نەنێردرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×