2020-05-26   590     
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان دهڵێت، ئهو بابهتانهی كه بەخوێندنی ئۆنڵاین خوێندراون داخڵ نین بۆ تاقیکردنەوەکان.
ئاوێنه: عبدولسهلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، ئەو بابەتانەی بەخوێندنی ئۆنڵاینو ئەلیکترۆنی خوێندراون بەھیچ شێوەیەک داخڵ نین بۆ تاقیکردنەوەکان.
ئهو دهڵێت، "لەئێستاشدا بارودۆخی تەندروستی رێگەمان نادات خوێندنی نێو کامپەس دەستپێبکەینەوەو تەنانەت ئەستەمە بۆ ئهنجامدانی تاقیکردنەوەکانیش".
راشیگهیاندووه، "لەماوەی ڕابردو لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا لەپەیوەندی بەردەوام بوینو دوای گەیشتنی فەرمانی بەڕێز سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا باشترین بژاردە کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی دەرونی و سایکۆلۆجی و دۆخی ئابووی خانەوادە بەڕێزەکانتان ڕادەگەیەنێت".
لهرونكردنهوهكهی سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵادا هاتووه، "لێرەوە بەپێویستیدەزانم سوپاسی خۆڕاگری ئێوەو مامۆستاو فەرمانبەرانی بەڕێز بکەم کە ئەرکێکی زۆریان کێشا لەدامەزراندنی سیستمی ئەلیکترۆنی، ئەمەش ھەنگاوێکی ئەزمونی باش بوو کە دەکرێت لەداھاتودا سودی لێوەربگیرێت."