وەزارەتی تەندروستی: بڕیاردرا بەکەرەنتینکردنی گوندی هۆستانی‌ هه‌ولێر
  2020-05-26       706       

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا گوندی (هۆستان)ی‌ سەر بەقەزای مێرگەسور له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر كه‌ره‌نتین بكرێت.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیدا هاتووه‌، "دوابەدوای دەستنیشانکردنی توشبویه‌كی دوێنێ بەنەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 کە خەڵکی گوندی هۆستانەو دانیشتوی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بەقەزای مێرگەسور، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان‌و دۆزینەوەی بەرکەوتووان بڕیاردرا بەکەڕەنتینکردنی گوندی هۆستان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەک نمونەی پشکنین‌و ڕێکارەکانی خۆپارێزی تەندروستی."

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، "هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی‌و خۆپارێزی بن لەپێناو ڕێگەگرتن لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×