2020-05-27   625     
هێمن قادر، جێگری
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌دوای رۆژانی جه‌ژنه‌وه رێكارەكانی خۆپارێزی له
سنوری پارێزگای هه‌ولێر توندتر ده‌كرێنه‌وه.
ئاوێنە: هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر لە
لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی پارتی رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبونی ئه‌و 72 سەعاتە‌ی وه‌زاره‌تی
ناوخۆ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری كردبو، ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ دۆخی ئاسایی، به‌ڵام رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی توندتر ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به
هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هێمن قادر وتی:
به‌گوێره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه دیاریكراوه، له‌مڕۆوه رێگای نێوان هاتوچۆی پارێزگاكان
ده‌كرێته‌وه بەڵام ده‌بێت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هاتوچۆ له
نێوان پارێزگاكان ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه ره‌زامه‌ندی له وه‌زاره‌تی
ناوخۆ وه‌ربگرن و رێگه‌ی ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه به هاوڵاتیان ده‌درێت، نه‌ك سه‌ردانكردن.