لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت هۆشداری له نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌ده‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش
رایده‌گه‌یه‌نێت"سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه."
ئاوێنە،زریان محەمەد:
خالید محەمەد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە
ئاوێنەی راگه‌یاند"لیژنه‌كه به ئامێری پێوانه‌كردنی ڤۆڵتیه(كڵامپ) له
قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كان پشكنین بۆ به‌رزی و نزمی ڤۆڵتیه ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و كێبڵه‌ی
له مۆ‌لیده‌كه‌وه بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان راكێشراوه‌و جۆزه‌ی ماڵانی لێبه‌ستراوه
له‌سه‌رو (195) ڤۆڵت بێت، له حاڵه‌تی كه‌می و نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌باكه ئه‌وا
مۆلیده‌كه كێشه‌ی هه‌یه‌و پێویسته خاوه‌ن مۆلیده‌كه چاره‌سه‌ری بكات."
راشیگەیاند"ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كاره‌بای مۆ‌لیده‌كانیان ڤۆڵتییه‌ی
نزمه، سه‌ره‌تا ئامێری پێوانه‌كردنی ڤۆڵتییه (كڵامپ) كاره‌بای قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی
پێوانه بكات پاشان ناو ماڵه‌كه‌ی، له‌كاتی نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای گه‌شتو به
قاتعه‌كه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكاته‌وه."
سه‌باره‌ت به
نزمی ڤۆڵتییه له كاره‌بای ناوماڵه‌كان سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد
ئه‌گه‌ر ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای ناو قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كان له سه‌رو (195) ڤۆڵت بو، ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه جۆزه یان ئه‌و وایه‌ره‌ی كاره‌بای بۆ ماڵه‌كه گواستوه‌ته‌وه كێشه
دروستبكات.
راشیگەیاند: رۆژانه
لیژنه‌كه سه‌ردانی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی و كه‌موكورتی
خاوه‌ن موه‌لیده‌كان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هاوڵاتیان
له‌كاتی هه‌بونی كێشه‌ی مۆ‌لیده و گه‌یاندنی سكاڵاكانیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به
ژماره (07701363679) كه تایبه‌ته به لیژنه‌ی موه‌لیده یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی
(قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، بكەن.