ماوەت.. لەبۆردومانی فڕۆكەكانی توركیادا پێنج گەریلا شەهید بون
  2020-05-27       1772       

قائیمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند: لە بۆردومانەكەی شەوی رابردوی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیادا لەسنوری قەزاكەیان پێنج گەریلا شەهید بون و نەخۆشخانەی گوندی "سەفرە"ش روخاوە.

ئاوێنە: كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند"سەعات 11:40 خولەکى شەوى سێشەممە بەهۆى بە ئامانج گرتنى ئۆتۆمبێلێکى گەریلاکانى پەکەکە لە گوندى سەفرەى سەر بە قەزاى ماوەت لەلایەن فڕۆکەکانى تورکیاوە، پێنج سەرنشینى ئۆتۆمبێلەکە کە گەریلا بون کوژران."

قائیمقامى قەزاى ماوەت وتیشى"بەهۆى بۆردومانی فڕۆكەكانەوە نەخۆشخانەى گوندى سەفرە روخاوەو کۆمەڵێک ماڵیش زیانیان پێگەیشتوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×