وتەبێژى وەزارەتى
تەندروستى رایگەیاند؛ تۆمارکردنى شەش حاڵه‌ت یان (20) حاڵه‌تى کۆرۆنا له رۆژێكدا
له‌هه‌رێمی كوردستان، هێشتا له ئاستی چاوه‌ڕوانكراودایە، بەڵام ئه‌گه‌ر رۆژانى جه‌ژن
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه نه‌بوایه، ئەگەری هەبو ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا چه‌ند هێنده‌ی
ئێستا زیاتر بوایه.
ئاوێنە: محه‌مه‌د
قادر خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد کە له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا نزیكه‌ی (110) حاڵه‌تی نوێى توشبون بە کۆرۆنا لە
هەرێم تۆمارکراون، ئه‌و ژماره‌یه به‌ڕاستی ژماره‌یه‌كی به‌رزه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی
كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا "هێشتا ئه‌و ژماره‌یه له ئاستی چاوه‌ڕوانكراودا ده‌بینیین،
هەرچەندە هه‌ڵكشانێكی زیاد له پێویسته به به‌راورد به ژماره‌كانی دیكه، بەڵام
ناتوانم بڵێم شه‌پۆلی دوه‌مه، لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره، چونکە
سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی زۆری توشبونی ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه نه‌زانراوه."
وتەبێژەکەى وەزارەتى
تەندروستى پێیوایە مه‌ترسیه‌كه له ئێستادا به‌رزتره‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كە قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵگیراو به‌ركه‌وتنه‌كان یه‌كجار زۆر بوه، "به‌ڕاستی
پابه‌ندبون له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه یه‌كجار كه‌مبوه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر
ئاستی جیهانیش ئه‌م په‌تایه هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه، حاڵه‌تی نوێ هه‌ر ده‌ست نیشان
ده‌كرێت، بۆیه گریمانه‌ی توش بونی حاڵه‌تی نوێ شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه."
هاوکات جەختی لەوە
كردەوە وەک وەزارەتەکەیان تائێستا هیچ پێشنیارێكیان نیه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی
هاتوچۆ، به‌ڵام دوپاتى كردەوە کە پابەندبون بە رێنماییەکان گرنگترین رێگەیە بۆ رێگەگرتن
لە پەتاکە.
وتیشی"هیچ كاتێك
په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بنه‌بڕنه‌بوه، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا
بونیان هه‌بوه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی دیكه توش بكه‌ن، بەڵام پلانی
داهاتومان دەکەوێتە سەر راده‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له‌ناو كۆمه‌ڵگه، بەشێوەیەک
ئه‌گه‌ر ژماره‌كان وه‌ك ئەوە بێت کە ئێستا هه‌یه ئەوا رێنماییه‌كان وه‌كو خۆی به‌رده‌وام
ده‌بێت، بەڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌كان له چه‌ند رۆژێكدا چه‌ند هێند بوه‌وه و گه‌یشته
(20 و 40 و100) حاڵه‌ت، ئه‌وا رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه."