كەركوك/24ی ئایاری2020/ پۆلیس لێكۆڵینەوە دەكات لە كوشتنی مفەوەزێكی پۆلیس و فڕێدانی تەرمەكەی لە شەقامێكی گشتی فۆتۆ:سۆران محەمەد
به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر، ئه‌و مفه‌وه‌زی پۆلیسەی ته‌رمه‌كه‌ی به سه‌ربڕاوی دۆزرایه‌وه،
به‌ر له كوشتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا بۆته ده‌مه‌قاڵێی و به شوشه‌ی نێرگه‌له
كێشراوه به‌سه‌ریدا، ئه‌وه‌ش به‌پێی دانپێدانانی یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی كوشتنه‌كه‌ی.
ئاوێنە، كەركوك
ناو: هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، له‌هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیداو
به‌پێی زانیاریی پێشوه‌خت، شه‌وی رابردو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك له‌گه‌ڕه‌كی
"نه‌سر" و هاوڵاتییه‌كیان ده‌ستگیركردوه، به تۆمه‌تی كوشتنی مفه‌وه‌زێكی
پۆلیس.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی مفه‌وه‌زه‌كه،
له‌رێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه گه‌یشتونه‌ته ماڵێك له گه‌ره‌كی عروبه‌ی كه‌ركوك،
كه ئاواره‌ی خه‌ڵكی ئه‌نباری تێدا بوه، به‌ڵام كاتێك ئه‌وان گه‌یشتون له‌و خانوه‌دا
نه‌مابون و گواستبویانه‌وه.
وتوشیەتی"دوای لێكۆڵینه‌وه‌و
به‌دواداچون، توانیمان ئه‌و خێزانه بدۆزینه‌وه له گه‌ڕه‌كی نه‌سر، هێزه‌كان گه‌یشتنه
سه‌ر ماڵه‌كه‌و له‌وكاته‌دا پیاوه‌كه هه‌ڵات، له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵی زۆر له كۆڵانه‌كه‌دا
بو نه‌توانرا ته‌قه‌ی لێبكرێت و توانی خۆی ون بكات."
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه دوای هه‌ڵاتنی پیاوه‌كه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌و
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا وته‌ی لێوه‌رگیراوه.
وتوشیەتی"ئه‌و ژنه دانی
به‌وه‌دانا كه مێرده‌كه‌ی و دو كه‌سی تر، له خانوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی عروبه له‌گه‌ڵ
ئه‌و مفه‌وه‌زه‌ی پۆلیس بۆته ده‌مه‌قاڵێیان، دواتر مێرده‌كه‌ی به شوشه‌ی نێرگه‌له
كێشاویه‌تی به‌سه‌ریداو كه‌وتوه، پاشان سه‌ریان بڕیوه‌و ته‌رمه‌كه‌یان له‌نێو بۆدی
ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا داناوه له شه‌قامێكی ناوشار."
سه‌رچاوه‌كه ئەوەشی خستۆتەڕو: له‌و روداوه‌دا ژن و مێرده‌كه‌و دو كه‌سی دیكه‌ش
ده‌ستیان هه‌بوه، ته‌نیا ژنه‌كه ده‌ستگیركراوه‌و ئه‌وانی تر هه‌ڵاتون.
بەهجەت ئەنوەر، مفەوەزی پۆلیس بو، کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆی یه‌كه‌م
رۆژی جه‌ژن 24ی ئایار، تەرمه‌كه‌ی هەڵگیرایەوەو رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا، ئەوەش
دوای 24 كاتژمێر لەدیارنەمانی هات.
پەیامنێری (كەركوك ناو)، ئه‌وكات سەردانی شوێنی روداوەكەی كرد، تەرمەكە لەناو
گوێنییەك بە سەربڕدراوی جێهێڵدرابو و بە بەتانیی و پارچە پەڕۆ داپۆشرابو.
به‌شیر حه‌داد، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، كه پێشتر له
راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌ی كردبو، ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه 27ی ئایار له راگه‌یه‌ندراوێكدا دیكه‌دا وتویەتی: دوای داواكارییەكەی
یه‌كێك لە تۆمەتبارانی بکوژی پۆلیسەکە ده‌ستگیركراوه.