په‌رله‌مانتارێك: به‌ڵگه‌ی‌ دزینی نەوتی کەرکوکم ڕه‌وانه‌ی‌ نوسینگه‌ی‌ عادل عەبدالمهدی كرد
  2019-03-26       2355       

په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ بەنوسراوی رەسمی به‌ڵگه‌ی‌ "دزینی نەوتی کەرکوک"ی‌ ئاراسته‌ی‌ نوسینگه‌ی‌ عادل عەبدالمهدی سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق كردووه‌.

ئاوێنه‌: غالب محمد ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاندووه‌، "دوای ئەوەی نوسراوێکم ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق‌و وەزارەتی نەوتی عێراق‌و هەواڵگیری عێراق کرد لەسەر دزینی نەوتی کەرکوک‌و ناوچەکانی تری عێراق کە لەڕێگەی بۆریەوە هەناردەی تورکیا دەکرا، بەبەڵگەو بەڤیدیۆ بۆریەکە کون دەکرا، بەو هۆیەوە مەکتەبی بەڕێز عادل عەبدالمهدی سێجار پەیوەندیان پێوە کردم بۆ ئەوەی بەڵگەکان بۆ مەکتەبەکەی بنێرم".

ناوبراو ده‌ڵێت، "دوێنێ هەمو بەڵگەکانم بەنوسراوی رەسمی ڕەوانەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران کرد، وە داواکاربوم لێیان کە بەجدی کاری تێدا بکەن".

غالب محمد راشیگه‌یاندووه‌، "مەبەستمە بڵێم ئەوەی لێرەدا جێی سەرسوڕمانی منە، ئێمە لەهەرێمی کوردستان چەندین مەلەفی گەندەڵیمان خستۆتەڕو لەبواری نەوت‌و بوارەکانی تردا بەبەڵگەوە، کەچی لەبری ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران‌و جێگرکەی بەدواداچون بکەن، لێپێچینەوە بکەن، کەچی ئێمە دەدراین بەدادگاو ئەمری قەبز بۆ ئێمە دەردەچو، وە ده‌ستگیر ده‌كراین‌و غەرامەش دەکراین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×