2020-05-27   584     
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه خاڵێكی پشكنینی سوریا رێگه‌ی له كاروانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا گرت كه ده‌یانوبست به‌ره‌وه گوندی ده‌رداره له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بڕۆن، به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی سوریا ئه‌م هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌یان پێ‌گیرا و ناچار كرا بگه‌ڕێنه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه وتیشی، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له چوار زریپۆش پێكهاتبوو، له رێگه‌دا بوون بچنه گوندی ده‌رداره‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مری حه‌سه‌كه كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
دوێنێ سێشه‌ممه كاروانێكی هێزه‌ێكی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا تووشی هێرشێك بوون و له له‌سه‌ر سنوری نێوان پارێزگای حه‌سه‌كه و دێرزۆر به‌چه‌كی سوك و ئارپێچی ته‌قه‌یان لێكرا به‌هۆیه‌وه هه‌شتیان لێ بریندار بوون و دواتر بۆ چاره‌سه‌ركردن بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له شارۆچكه‌ی شه‌دادی حه‌سه‌كه گوازرانه‌وه.