ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داواده‌كه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌كه‌ بخه‌نه‌ ڕو
  2020-05-27       359       
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌ و تێیدا داوای ئه‌نجامدانی دانیشتێكی ئاسایی و بانگێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و چه‌ند به‌رپرسێك ده‌گه‌ن بۆ خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌و ورده‌كاری سه‌باره‌ت به‌ و 27 ملیار دۆلاره‌ی كه‌ حكومه‌ت قه‌رزاره‌.

ئاوێنه‌: دەقی یاداشتەکە: ‎بۆ/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان 

‎بابەت/ ئەنجامدانی دانیشتن

‎پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئێمە ژمارەی یاسای ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئەنجام بدات، دەربارەی ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند حکومەتی ھەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە، و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بۆ پەرلەمان و بەمەبەستی خستنەڕوی بەڵگەو وردەکاری ئەو قەرزانە .

١ـ عه‌بدولستتار مه‌جید
٢-د.شێركۆ جه‌وده‌ت
٣-د.كازم فاروق
٤-د.محی الدین حسن
٥-سۆران عومه‌ر
٦-ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی
٧-كاوه‌ عبدااقادر
٨-مژده‌ محمود
٩-د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
١٠-د.اسماعيل سگيری
١١-ھلز احمد
١٢-سەرچناراحمد
١٣-سیپان سالم
١٤-به‌دریه‌ ئیسماعیل
١٥-عوسمان كانی كورده‌ی
١٦-ڕوپاك ئه‌حمه‌د
١٧-موسلیم عبدالله
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×