فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ره‌تیده‌كاته‌وه‌ وتبێتی قوباد تاڵە‌بانی ئاگای لە‌و‌ ٢٧ ملیار دۆلارە‌ نییە
  2020-05-27       551       

فە‌رید ئە‌سە‌سە‌رد روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ وتبێتی قوباد تاڵە‌بانی  ئاگای لە‌و‌ ٢٧ ملیار دۆلارە‌ نییە‌ كە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌ڵێت قە‌رزارە.

ئاوێنه‌: له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا فە‌رید ئە‌سە‌سە‌رد سكرتێری ئە‌نجومە‌نی سە‌ركردایە‌تی یە‌كێتی ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌ كوردییه‌كان لە‌سە‌ر زاری بە‌ندە‌ ھە‌واڵێكیان بڵاو كردۆتە‌وە‌، گوایە‌ وتوومە‌؛ كاك قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئاگای لە‌و‌ ٢٧ ملیار دۆلارە‌ نییە‌ كە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌ڵێت قە‌رزارە‌". 

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌ بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك باسی ناوبراومان نە‌كردووە‌ و ئە‌و زانیارییە‌ كە‌ بە‌ناوی ئێمە‌وە‌ بڵاو كراوەتەوە، دوورە‌ لە‌ راستییە‌وە"‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×