چوار توشبوی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبوونەوە
  2020-05-27       309       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە چوار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە و دەشڵێت: “كۆی گشتی چاكبووەوەكان گەیشتۆتە 215 كەس”.

ئاوێنه‌: د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە (4) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە و پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە و نێگەتیڤ بوو، بۆیە بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆی گشتی چابووەوەكان گەیشتە (215) كەس.

د. دلۆڤان دەشڵێت: “سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكات، كە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×