2020-05-27   414     
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئەمريكا، ٨٣٩ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ١٠٠ هه‌زار و ٦٨٦كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ئەمريكا كه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی “Worldometer” كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ بوون، ٢٠ هه‌زار و ٤٨١ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٧٢٨ هه‌زار و ٩٦٤ كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌زار و ٨٣٩ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته ١٠٠ هه‌زار و ٦٨٦ كه‌س.
له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له بەڕازيل به ٣٩٤ هه‌زار و ٥٠٧ حاڵه‌ت، رووسيا به ٣٧٠ هه‌زار و ٦٨٠ حاڵه‌ت و ئيسپانبا به ٢٨٣ هه‌زار و ٣٣٩ حاڵه‌ت دێن.