وەزارەتی ناوخۆ: هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی بەبێ دەمامک سەرنشین هەڵبگرن، 50 هەزار دینار سزادەدرێن
  2020-05-27       638       

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویست دەکات سەرجەم شۆفێرانی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی و تەکسی پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن و نابێت سەرنشین بەبێ بەکارهێنانی دەمامک بگوازنەوە، بەپێچەوانەوە بەبەهای 50 هەزار دینار بۆ هەر سەرنشینێک سزادەدرێن.

ئاوێنه‌: ێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بارەی قەدە‌‌غەی هاتوچۆ بڕیارێکی 17 خاڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکاندا تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت، بەڵام لە رێگەی سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی هاوڵاتیان دەتوانن هاتوچۆ بکەن.
 
لە بڕیارەکەدا هاتوە، پێویستە هاوڵاتیان، خاوەن فرۆشگاکان و شوێنە خزمەتگوازییەکان دەمامک بەکاربهێنن و نێوانیان لە 1.5 مەتر کەمتر نەبێت، هەروەها کارمەندان و ئەندامانی هێزەکانی ناوخۆ ئەگەر لە کاتی ئەرکەکانیاندا دەمامک بەکارنەهێنن سزادەدرێن.
 
ئەوەش هاتوە، پرسەدانان لە ماڵانیش بە هەمو شێوەیەک قەدەغەیە و خاوەن پرسەکە بە بڕی دو ملیۆن دینار سزادەدرێت، شۆفێرانی گواستنەوەی گشتی ئەگەر بەبێ ماسک و دەستکێش سەرنشین هەڵبگرێت 50 هەزار دینار سزادەدرێن و ئەو کەسانەشی کە لە پارێزگاکانی دیکە عێراق دەگەڕێنەوە کوردستان، لەسەر ئەرکی خۆیان کەرەنتین دەکرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×