وتەبێژی هاوپەیمانان: ئەمریکا سیستەمی پاتریۆتی لە سوریا جێگیر نەکردووە
  2020-05-28       605       

وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا کە بە پاتریۆت ناسراوە لە سووریا جێگیر نەکراوە.

ئاوێنه‌: کۆلۆنێل مایلز کاگینز، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان کاردانەوەی نیشان دا بە هەواڵی جێگیر کردنی سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکا لە سووریا و هەواڵەکەی ڕەت کردەوە.

مایلز لە لاپەڕەی توویتەری خۆیدا بڵاوی کردەوە: هەواڵی جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی ناڕاستە و پاتریۆت لە سووریا جێگیر نەکراوە.

وتەبێزی هاوپەیمانان باسی له‌وه‌ش كرد، ئەو وێنەیە کە لە جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، لە وڵاتێکی دیکە گیراوە.

هەواڵێک لەبارەی جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئەمریکا لە نزیکیی کێڵگەیێکی نەوتیی لە شاری دەیرەزوور بڵاو کرایەوە.

هێشتا هیچ بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی لەبارەی جێگیرکردنی پاتریۆت لە سووریا لێدوانی نه‌داوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×