سێ سەربازی ئێران لە سەردەشت كوژران
  2020-05-29       766       

ئاژانسی رەسمی هەواڵی ئێران(ئیرنا) بڵاویكردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سێ سەربازی پاسەوانی سنوری وڵاتەكە، لەمیانی پێكدادان لەگەڵ "گروپێكی چەكداری"دا لە ناوچە سنورییەكانی شاری سەردەشت-ی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون.

ئاوێنە: ئاژانسی ئیرنا، ئەمڕۆ هەینی، لەسەر زاری ئەقسا نەخشیپور، قائیمقامی سەردەشت-ەوە بڵاویكردەوە: پێكدادانەكە نزیك سەعات 1:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رویداوە لەكاتێكدا كە هێزێكی پاسەوانی سنوری ئێران لە سەردەشت خەریكی گەڕان و پشكنینی سنورەكە بون، لەناوچەی "گوریلكە"و لە نزیك ناوچەی "بەلفت" و "دوپازە" لەگەڵ "گروپێكی چەكداری"دا روبەڕوی یەكتری بونەتەوەو شەڕ دەستی پێكردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو: لەو شەڕەدا سێ سەربازی فەوجی سەردەشتی هێزی پاسەوانی سنوری كۆماری ئیسلامی ئێران كوژراون.

قائیمقامی سەردەشت هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە شەڕەكەدا چەند كەسێك لە "گروپە چەكدارەكە" كوژراون بەبێ ئەوەی ژمارەیان ئاشكرابكات.

قەزای سەردەشت دەكەوێتە رۆژهەڵاتی كوردستان و 100 كیلۆمەتر سنوری لەگەڵ باشوری كوردستان هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×