پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەكاتەوە تا ئێستا هەر فواد حسێن كاندیدی حزبەكەیانە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و دەشڵێت: ئێمە دەنگ دەدەین بەو كاندیدەی یەكێتی بۆ وەزارەتی داد دیاری دەكات و ئەوانیش دەنگ بە كاندیدەكەی ئێمە دەدەن.
ئاوێنە: دانا شه‌هید جه‌زا، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا رایگەیاند"تا ئێستا به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق د.فوئاد حسێنه، هیچ لایه‌نێكیش به‌فه‌رمی د.فوئادی ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو داوا ده‌كه‌ن كه وه‌زیرێك دوباره كاندیدنه‌كرێته‌وه كه له‌كابینه‌ی پێشتردا وه‌زیر بوبێت."
وتوشیەتی"هه‌ندێك په‌رله‌مانتاریش هه‌یه وه‌كو شەخسی به‌رامبه‌ر دكتۆر فوئاد هه‌ندێك مه‌له‌فیان جوڵاندوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دكتۆر فوئاد موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ناردوه، ده‌ڵێن دكتۆر فوئاد پێشێلی یاسای كردوه ده‌بوایه پاره نه‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و مه‌له‌فی هه‌یه."
لەوبارەیەوە وتوشیەتی"ئه‌وه یاسا با مه‌له‌فه‌كه‌ی هه‌ڵده‌نه‌وه‌و ئێمه‌ش هیچ كاتێك پاڵپشتی له كه‌سێك ناكه‌ین كه مه‌له‌فی هه‌بێت یان گه‌نده‌ڵی كردبێت، له‌ناو ئێمه‌شدا شتی وا نه‌بوه به‌تایبه‌تی كورده‌كان، هیچ نوێنه‌رێكی كورد تا ئێستا نه‌مان دیوه مه‌له‌فێكی هه‌بێت یان كێشه‌یه‌كی وای هه‌بێت، لای ئێمه‌ش قبوڵكراو نابێت كه لایه‌نه‌كان سه‌ربه‌خۆو به مه‌زاجی كه‌سی كاندیده‌كانی ئێمه ڕه‌تبكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌تێك هه‌بێت و جێی گفتوگۆ بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه گفتوگۆی ده‌كه‌ین و هه‌تا وتویانه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی لای كورد بێت، پاره ده‌نێرن بۆ هه‌رێم، ئه‌وه هۆكارێك بو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌درا به‌كورد."
سەبارەت بە كاتی متمانە بەخشین بەو وەزیرانەی كابینەكەی كازمی كە ماون لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، پەرلەمانتارەكەی پارتی وتویەتی"بڕیار بو پێش جه‌ژن دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌و چه‌ند وه‌زیره بێنه په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی متمانه‌یان بده‌نێ، به‌ڵام زیاتر لەسەر ڕێكنه‌كه‌وتنی ماڵی شیعه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت، ئه‌مه دواكه‌وت بۆ دوای جه‌ژن، به‌ڵام وای بۆ ده‌چم له‌نێوان ده ڕۆژ بۆ دو هه‌فته‌ی دیكه دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت."
وتوشیەتی"وه‌زاره‌ته‌كانی كورد، یه‌كلایی بونەته‌وه، وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی داد بۆ یه‌كێتییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و كاندیدی ئێمه تا ئێستا بۆ ئه‌و پۆسته دكتۆر فوئاد حسێنه."
سه‌باره‌ت به پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆچونی لایه‌نه عیراقیه‌كان له‌سه‌ری، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"هه‌رچی ئه‌و وه‌زاره‌ت و وه‌زیرانه‌یه كه ده‌نگیان دراوه‌تێ و ده‌رچون، هه‌موی به ڕێكه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌كان كراوه، هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه ده‌نگیان به كاندیدی یه‌كتری داوه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌شیان هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت. ڕێكه‌وتن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی په‌رله‌مان به شیعه‌و سونه‌و به كورده‌كانیشه‌وه."
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فوئاد حسێن بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، دانا شه‌هید جه‌زا وتی"ئه‌مه دو سیناریۆی هه‌یه. سیناریۆی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌نگ نه‌هێنێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه به دور ده‌زانین. به ڕێكه‌وتنی سیاسی ده‌بێت هه‌ركات ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی ڕێكه‌وتنه سیاسیه‌كه ئاماده‌یه كاندیده‌كه‌ی خۆمان ده‌چێته په‌رله‌مان و به‌دڵنیاییه‌وه وه‌كو كاندیه‌كانی تر ده‌نگ ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ربێت له‌وه ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه "لكل حادث حدیث" به‌دڵنیاییه‌وه پارتی خه‌ڵكی دیكه‌شی هه‌یه و خه‌ڵكی به‌تواناشی هه‌یه‌و كێشه دروست نابێت به‌ڵام مەبدەئیەن كاندیدی ئێمه هه‌تا ئێستا هه‌ر دكتۆر فوئاد حسێنه."
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند"ئێمه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بوه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش. بۆ كاندیده‌كه‌ی ئه‌وانیش ئێمه وه‌ختێك بێته سه‌ر ده‌نگدان بۆ وه‌زاره‌تی داد، ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و كاندیده‌ی كه براده‌رانی یه‌كێتی پێشنیاری ده‌كه‌ن بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌وانیش(یه‌كێتی) ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌و كاندیده‌ی ئێمه كه ئێمه وه‌كو پارتی دیاری ده‌كه‌ین بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه."