وێنە..گەشتی هاوڵاتیان بۆ سەیرانگای دوکان دەستی پێكردەوە
  2020-05-29       3567       

لەگەڵ کۆتاییهاتنی قەدەغەی هاتوچۆ و ئاسانکاری  بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لەئێستادا گەشتی سەیرانگاکان لە کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی دەستی پێکردۆتەوە.

ئاوێنە،زریان محەمەد: بەرهەم علی، یەکێک لە گەشتیارەکان لە سەیرانگای قەشقۆڵیی دوكان بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"گەشتی ئەمڕۆمان بەمەبەستی گۆڕینی جەوێکە کە زیاتر لە دو مانگە بەخێزانی نەهاتوینەتە دەرەوەو گەشتمان نەکردوە".

وتیشی"لەسەرەتای بەهارەوە نەمانتوانی هیچ گەشتێک ئەنجام بدەین بەهۆی خۆپاريزیمان بەڵام ئێستا کە هاتوچۆ ئاسایی کراوەتەوە بەم گەرمایە گەشتێکی خێزانیمان ئەنجامداوەو هاتوین جەوێک بگۆڕین یەکەم سەردانمان لەمساڵدا بۆ سەیرانگای دوکان ئەنجام بدەین."

بەهۆی خۆپارێزی و بڵاو نەبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەماوەی ڕابردودا داوا لەهاوڵاتیان کرا کە نەچنەدەرەو گەشت نەکەن و خۆیان بپارێزن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×