وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توشبونی دو كه‌سی دیكه‌ی له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زارته‌كه‌دا هاتووه، لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەپارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاندووه، ھەردوو توشبووه‌كه پیاون تەمەن ٥٨ و ٣٥ ساڵ، لەشاری بەغداد گەڕاونەته‌وە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لەشاری هەولێر.
هه‌ر ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆماركردنی حاڵه‌تێكی دیكه‌ی توشبونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆناى له‌شاری دهۆك ڕاگه‌یاند.