به‌غدا بڕی 400 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانی هه‌رێم ده‌كات
  2020-05-29       1294       

به‌پێی‌  نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، حكومه‌تی‌ عێراق بڕی 400 ملیار دیناری وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانی هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌.

ئاوێنه‌: نوسراوه‌كه‌ واژۆی عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراقی له‌سه‌ره‌و رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌ ده‌چوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ بڕی 400 ملیار دینار ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیه‌وه‌.

وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان 21ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبو، سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندیداوه‌ لەسەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار وەک بەشێک لەموچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بو بەر لەجەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری، بەڵام بۆ ئاگاداری هەمو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×