2020-05-29   587     
دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ کۆتایی به‌پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکاو ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی هێناو ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوه‌كه جیهانی چه‌واشه كردووه له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا کۆتایی به‌پەیوەندیەکانی نێوان وڵاته‌كه‌ی‌و ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی هێناو ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوه‌كه جیهانی چه‌واشه كردووه له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه.
وتیشی، "كۆتایی به‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه ده‌هێنین‌و هاوكارییه داراییه‌كانیشمان بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ڕاده‌گرین".
دۆناڵد ترەمپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی له‌ژێر فشاری چیندا زانیاری دروستی له‌سه‌ر كۆرۆنا بۆ جیهان ڕوننه‌كرده‌وه.