پێكدادان لە سنوری سەردەشت ڕویدا
  2020-05-30       405       
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی تێكهەڵچوونێكی چەكدارانە لە سنووری سەردەشت ڕوویدا، لانیكەم سێ كەس لە هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون.

ئاوێنه‌: ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 29-5-522002، تێكهەڵچوونێكی چەكداری لەنێوان هێزە هێزەكانی ئێران و هێزێكی كوردستانی لە ناوچەی سنووری ”گوریلگە“ی سەردەشت ڕوویداوە كە لەئەنجامدا سێ كەس لە هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون.

لای خۆشیەوە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، سێ كەس بە ناوەكانی ”تەقی بەهرەوەر“ فەرماندەی پایگا و خەڵكی مەراغە، ”هادی عەبدی“ كادری هەنگی سنووری و خەڵكی میاندواو و ”عەلی ڕەزا ئیسلام دووست“ سەرباز و خەڵكی تەورێز لە ئەنجامی ئەو تێكهەڵچوونەدا كوژراون.

تاكو ئێستاش هیچ حیزبێكی كوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێكهەڵچوونەیان لە ئەستۆ نەگرتووە و هیچ ڕاگەیەنراوێكیشان لەبارەوە بڵاونەكردووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×