2020-05-30   1422     
وهزیری گواستنهوه و ژێرخانی توركیا رایگەیاند، ١ی حوزهیرانهوه گهشته ناوخۆییهكانی هێڵی ئاسمانیی وڵاتهكهی دهستپێدهكاتهوه.
ئاوێنە: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عادل کارائیسمایلئۆغلو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی ئەو سنووردارییانە کە بەهۆیڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیەندرابوو، گەشتە ناوخۆییەکان لە لەنێوان چوار گەورە پارێزگای تورکیا دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا وتی، “دوای ٢ مانگ یەکەم گەشت کاتژمێری ١٠ی بەیانی لە ١ی حوزەیران ٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێت و لە فرۆکەخانەی ئیستانبوڵەوە بۆ فرۆکەخانەی ئەسەنبۆغا دەبێت. سەرجەم رێکارەکانی خۆمان دەگرینەبەر و لەگەڵ ئەوەشدا ئاساییکردنەوەی ژیان بەردەوام دەبێت. جگە لە نێوان ئیستانبول ئەنقەڕە، گەشتەکان بۆ ئانتاڵیا و ئیزمیر و ترابزۆنیش دەکرێت. دواتر قۆناغ بە قۆناغ فرۆکەخانەکانمان دەکەینەوە”.