پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات
  2019-03-27       1448       

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات كە پارەی لە بانكی رەشید بردوە‌و ئەمرۆش ویستویەتی جارێكی دیكە پارە لەو بانكە بباتەوە.


ئاوێنە: هاوڵاتییەكی بە رەگەز ئێرانی دوای ئەوەی دوێنێ‌ پارەی لە بانكی رەشید لەشاری سلێمانی بردوە، ئەمرۆش ویستویەتی جاری َكی دیكە لەهەمان بانك پارە بباتەوە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیەوە دەستگیر دەكرێت.


بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبارەكە براوەتە بنكەی پۆلیسی سەرا، چاوەروانیش دەكرێت ئەمرۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە راگەیەنراوێك بڵاو بكاتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×