به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگەیاند به‌بێ ده‌مامك رێگه نادرێت هیچ كه‌سێك سه‌ردانی ده‌زگای ته‌ندروستییه‌كان بکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر لەراگەیاندراوێکدا ئاگاداری هاولاتیان دەکات "بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان نه‌خۆش و هاوڵاتی نه‌خۆش، پێویسته ده‌مامك ببەستن كه سه‌ردانی گشت ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، ئەگینا رێگه نادرێت هیچ كه‌سێك بچێته ژوره‌وه.