تۆمەتبارێك دەستگیرکرا كە بۆ دزی جامی هەشت ئۆتۆمبێلی شكادبو
  2020-05-30       431       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: مێرمنداڵێك دەستگیركرا كە جامی هەشت ئۆتۆمبێلی شكاندبو و بڕی 10 ملیۆن دیناری لەو ئۆتۆمبێڵانە بردبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەناو شاری سلێمانی جامی ھەشت ئۆتۆمبێلی شکاندبو و بڕی ١٠ ملیۆن دیناری لەو ئۆتۆمبێلانە بردبو.

بەپێی راگەیەندراوەكە تۆمەتبار ناوی (أ. ح. ن.)و لەدایکبوی ٢٠٠٥و پێشینەی تاوانی دیکەی ھەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×