عێراق؛ 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداو 306 كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بون
  2020-05-30       392       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 306 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 66 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 306 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 168 حاڵەت، نەجەف: 2 حاڵەت، بەسرە: 29 حاڵەت، سلێمانی: 6 حاڵەت، هەولێر: 5 حاڵەت، دهۆك: 1 حاڵەت، كەربەلا: 20 حاڵەت، دیالە: 4 حاڵەت، واست: 32 حاڵەت، بابل: 16 حاڵەت، میسان: 13 حاڵەت، موسەننا: 9 حاڵەت، نەینەوا: 1 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە حەوت حاڵەتیان لە بەغداو سێ حاڵەتەكەی دیكە لە هەر یەكە لە كەربەلاو واست و میسان بون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 66 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 29 حاڵەت، نەجەف: 3 حاڵەت، بەسرە: 19 حاڵەت، كەربەلا: 3 حاڵەت، دیالە: 4 حاڵەت، زیقار: 7 حاڵەت، موسەننا: 1 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە شەش هەزار و 179 كەس و لەوانە 195 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 110 كەسیان چاكبونەتەوەو دو هەزار و 874 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 36 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×