یەكەم توشبوی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆماركرا
  2020-05-30       383       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: توشبویەكی كۆرۆنا لە ئیدارەی گەرمیان تۆماركراوە كە دانیشتوی قەزای كفری-یە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، توشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیدارەی گەرمیان سەربە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، توشبوەكە ئافرەتێکی تەمەن ٦٣ ساڵە، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەیەو پشکنینی پۆزەتیڤ دەرچوە، دانیشتوی گەڕەکی ئازادیە لە قەزای کفری.

ئەوەش یەكەم توشبوی كۆرۆنایە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان تۆماردەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×