23 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی و هەڵەبجە تۆماركران
  2020-05-30       687       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 23 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە تۆماركران كە 18 توشبویان دانیشتوی ناوشاری سلێمانین.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، 23 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستنیشانکران كە پێكدێن لە 14 پیاو و ھەشت ئافرەت و یەك کچی گەنج.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە چوار توشبویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، یەک توشبویان پێشینەی گەشتی ھەبوەو ھەژدە تشبوەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیەو پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچوە.

وەزارەتی تەندروستی شوێنی توشبوەكانی بەم جۆرە خستۆتەڕو:

هەژدە توشبو دانیشتوی ناو شاری سلێمانی.
یەك توشبو دانیشتوی قەزای دەربەندیخان.
یەك توشبو دانیشتوی قەزای پێنجوین.
یەك توشبو دانیشتوی قەزای کەلار.
یەك توشبو دانیشتوی پارێزگای ھەڵەبجە.
یەك توشبو دانیشتوی پارێزگای بەغداد.

دەقی راگەیەندراوەكە...

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چواردە پیاو و ھەشت ئافرەت و کچێکی گەنج.

چوار تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەک تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، ھەژدە تشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

یەك تووشبوو دەنیشتووی قەزای دەربەندیخان.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.

یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە.

یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد.

وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئایار ٢٠٢٠



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×