زانایانی چین پێكوتەیەكیان بۆ كۆرۆنا دۆزیەوە
  2020-05-31       963       
زانایانی چین پێكوتەیەكیان بۆ كۆرۆنا دۆزیەوە كە بە ڕێژەی 99% كاریگەرە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسەكە.

ئاوێنە: زانا چینییەكان بە كەناڵی “سكای نیوز”ی بەریتانییان ڕاگەیاندووە كە پێیانوایە پێكوتەكە بە ڕێژەی 99% چارەسەری تووشبووان دەكات.

پێكوتەكە كە لەلایەن كۆمپانیای “سینۆفاك”ەوە برەوی پێدراوە، لە قۆناغی دووەمی تاقیكردنەوەكەیدا دەدرێتە 1000 خۆبەخش و لە گفتوگۆشدایە بۆ ئەوەی قۆناغی سێیەم و كۆتایی تاقیكردنەوەی پێكوتەكە لە بەریتانیا ئەنجام بدەن.

لوهـ بایشان توێژە لە كۆمپانیای سینۆفاك ڕایگەیاند پێكوتەكە كاریگەرە.

مانگی ڕابردووش كۆمپانیاكە ئەنجامی تاقیكردنەوە سەرەتاییەكانی پێكوتەكەی لە گۆڤاری ئەكادیمی “ساینس”دا بڵاوكردەوە كە ناونراوە “كۆرۆنافاك” و دەركەوتووە پێكوتەكە مەیمون لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەپارێزێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×