رونکردنەوەیەک لەعەبدولرەزاق شەریف-ەوە
  2020-05-31       2538       

سڵاو هاوڕێیان ... دیارە من بە شانازییەوە دەڵێم زیاتر لە سی ساڵی تەمەنم لە ناویەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ، بە کاری ڕێکخستن ، پێشمەرگایەتی ، دوای ڕاپەڕینیش ئیداری و ئەمنی و ئیعلامی بەڕئ کردوە .. لە هیچ کام لەو وێستگانەی ژیانم پەشیمان نیم و بە چاک و خراپییەوە بە بەشێک لە ژیانی خۆمی دەزانم ، بە فرسەتیشی دەزانم داوای لێبوردن لە هەمو ئەوانە بکەم کە بەهۆی کاری سیاسیمەوە لەو ڕابردوەدا ، ئەزیەتم دابن ، یان دڵم ڕەنجاندبن .
ئەمڕۆ ، لە ڕاگەیاندنەکانی ( ی ن ک ) ەوە ، شیعرێکی من بۆ یادی دامەزراندن ، بڵاوکراوەتەوە ، بە هەمو لایەکی ڕادەگەیەنم :
- ئەو شیعرە هی ئەو سەردەمە کۆنەیە و دە ساڵ پێش ئێستا نوسراوە، حەتمەن بەشێکە لەو مێژوە . ئێستا من کەسێکی نا حیزبیم ، هیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەییم بە هیچ حیزبێکەوە نیە .
- لە مێژوی ئەو سی ساڵەشدا ، هەر کارێکم بۆ یەکێتی کردبێ و ئەنجامدابێ من بە موڵکی خۆیانی دەزانم و ئەوان ئازادن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا ، دەکەن
- سوپاسی هاوڕێیانیش لە ڕاگەیاندن دەکەم و بە مناسەبەی دەزانم پیرۆزبایی ساڵیادی ( ی ن ک ) یان لێبکەم
هەر بژین
عبدالرزاق شەریف

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×