وەزارەتی تەندروستی: 101 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی تۆماركران
  2020-05-31       682       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 101 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆماركران كە ئەوەش زۆرترین ژمارەی توشبوانی كۆرۆنایە لە هەرێمی كوردستان لە رۆژێكدا تۆماربكرێت.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو شەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران.

وتوشیەتی"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، سەد و یەک توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە  پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەمو تەمەنەکانەوە، شەش توشبو بەرکەوتوی توشبوانی پێشون و دو توشبو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ توشبو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبوە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچوە."

بە پێی راگەیەندراوەكە توشبوەكان دانیشتوی ئەم شوێنانە:

٥١ لەوان دانیشتوی قەزای پێنجوین
٤٢ دانیشتوی ناو شاری سلێمانی
٣ دانیشتوی وارماوە
١ دانیشتوی قەزای کەلار
١ دانێشتوی قەزای کفری
١ دانیشتوی قەزای خانەقین
١ دانیشتوی پارێزگای ھەڵەبجە
١ دنیشتوی شاری بغداد

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×