2020-06-01   740     
وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، ٣ ئەفسەری پلە باڵا کە هەرسێیان فەریقن لەکێبڕکێدان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەرکانی سووپای عێراق.
ئاوێنه: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە هەریەکە لە عهبدولئهمیر رهشید یاروڵا، عهبدولئهمیر زهیدی و عەبدولئەمیر شمەری خۆیان کاندیدکردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەرکانی سووپا و سیڤییەکانیان ناردووە.
وەزیری بەرگری رایگەیاند کە هەر سێ ئەفسەرەکە پلەی فەریقیان هەیە و لە ئێستادا کار لە سەر سیڤییەکانیان دەکرێت، لەبارەی هەڵبژاردنی یەکێک لەو ٣ کەسە، عیناد رایگەیاند کە بەپێی یاسا سەرۆکی حکوومەت کەسیک هەڵذەبژێرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی ناوبراو.