2020-06-01   520     
وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، نا‌توانیین بڵێین تۆماركردنی ئەم ژمارە زۆرەی توشبوو سەرهەڵدانەوەیە، بەڵكو ئەمە تۆماركردنی ژمارەیەكی تر یان ژمارەیەكی زیاتر لە تووشبووان و هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، چونكە لەكاتی ئێستادا ئەمە بە هەڵكشانێكی دیكە دادەنرێت لە ژمارەی تووشبووان بەڵام لەهەمان شەپۆلی یەكەمە واتە بەردەوامیی و تەواوكەری شەپۆلی یەكەمە.
ئاوێنه: د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، هۆكاری یەكەم ئەو بەركەوتن و قەڵەباڵغی و زۆری كۆنتاكتە لەنێو تاكەكانی كۆمەڵگە، هۆكاری دووەمیان پابەندنەبوونی هاووڵاتیانە بە ڕێنمایی و ئامۆژگارییە تەندروستیەكان و بەهەندوەرنەگرتنی بەتایبەت كە ئەم ڕەوشی كۆرۆنایە لەمدواییەدا بەهەند وەرنەگیراوە كە ئەمە جێگای سەرسوڕمان و نیگەرانی و لاوازبوونی متمانەی هاووڵاتیانیش هۆكارێكی دیكەی ئەم هەڵكشانی ژمارەی تووشبووانەیە، هۆكاری سێیەمیش بریتییە لەوەی لە عیراقدا ژمارەیەكی زۆری تووشبووان هەیە لەمكاتەدا، بۆیە ئەمانەش هۆكارێكی تر بوون لەهاتنی ئەم ڤایرۆسە بۆ هەرێمی كوردستان.
سەبارەت بەپلانی وەزارەتی تەندروستی ناوبراو ئاشكرایكرد، پلانەكان زۆرن لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێم، وەكو وەزارەتی تەندروستی بەشێكی سەرەكی پلانەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و لەگەڵ ڕێكارەكانی ئەنجام دراوە یان ئەوانەی ئەنجام دەدرێن و ئەوانەی كە بەردەوامین تێیدا، ئەوە پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە بەردەوامین و ڕێكارەكانی زیاتر چڕ و پڕتر دەكەین بەشێوازێك كە خۆپارێزی و تاكپارێزیش زیاتر سەرنجی لەسەر دەكەین، وە پلانەكانی ترمان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەو ئەوقاف و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و لە هەمووشیان گرنگتر جێبەجێكردنی هەموو ئەو ڕێكار و پلانانەیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەسوپاسەوە كە بەردەوام لەسەر هێڵین و پلان و بەرنامەكانی وەزارەتی ناوخۆ چووەتە بواری كار‌كر‌ن.
ڕوونیشیكردەوە، لەڕووی چارەسەرییەوە، هەوڵدەدەین ژمارەی قەڕەوێڵەكان زیاد بكەین و شێوازی نوێی داخڵكردنی نەخۆش و پۆلێنكردنی ئەو نەخۆشانەی كە زۆر ترسناكن و پێویستیان بە چارەسەرە یان پێویستیان بەچاودێری وردە جیاواز لە هەندێك نەخۆشی تر كە هەڵگری ڤایرۆسەكە و نیشانەكانی تێدانییە، ئەوانە مایكرۆ پلانە بە وردی مایكرۆپلانێكی دوور و درێژمان هەیە لەسەر ئەوە ستراتیجەتە بەردەوام دەبین و ڕێنمایی پێویستیشمان داوەتە هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەكان.
جەختی لەوەش كردەوە، پێشتر لەكۆبوونەوەی هاوبەشی خۆمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، ڕێنمایی و ڕاسپاردەكانی خۆمان دانێ كە قوتابخانەكان نەگەڕێنەوە سەر خوێندن و كۆتایی بە خوێندنەكەیان هات، بەڵام تاقیكردنەوەكان تەنها بۆ قۆناغی كۆتایی ئەوەی كە بڕیارە بكرێت، ئەویش دەبێت بەڕێكارێكی توندی تەندروستی بكرێت و بڕیارمان داوە چاودێرێكی تەندروستی بۆ هەر شوێنێك لەم شوێنانە وەكو تیمی تەندروستی چاودێری دەكەین و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە.
سامان بەرزنجی ڕاشیگەیاند، كەس ئومێدی ئەوە ناخوازێت ژمارەكان زیاتر بێت، هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە كە تووشی ئەو تەشەنەكردنە نەبین، بەڵام لێرە پاڵپشتی هاووڵاتی گرنگە، ئەگەر بێت و ئەو ڕێكارانەی كە بڕیاردراوە بەتوندوتۆڵی جێبەجێنەكرێت، هەروەها سنووری پارێزگاكان بەتایبەتی لەگەڵ عیراق هاتن و بزربوونی حاڵەت و پابەندنەبوونی هاووڵاتی بەدانانی ماسك بەدڵنیاییەوە ترسناكی زیادبوون دەكات، بەڵام ئەگەر هاووڵاتی پاڵپشت بێت لەسەر ئاستی تاكەكەس و لەسەر ئاستی ڕێكارەكانی حكومەتیش، بەدڵنیاییەوە مەترسییەكان كەم دەبنەوە.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان ناوبراو ووتی”ئاسان نیە باسی ژمارە بكەین، بەڵام بەدڵنیاییەوە ڤایرۆسەكە بوونی هەیە لە كۆمەڵگە دەوەستێتەسەر ئەوەی كە یەكەم ئێمە حاڵەت بدۆزینەوە، دووەمیشیان هاووڵاتیان زیاتر پابەندبن بە ڕێنماییەكانەوە، وەڵامی پرسیارەكە دەوەستێتە سەر وەڵامی ئەو ئەگەرانە، ئەگەری پاڵپشتی هاووڵاتی و ئەگەر ئەنجامدانی ڕێكاری تەندروستییە پشكنینی هاووڵاتیان و تێستكردن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كۆمەڵێك هۆكار دەرئەنجامی لاوازی متمانەی هاووڵاتی تێدادروست بووە، یەكێك لە هۆكارەكان ئەوە بووە كە بەداخەوە هەوڵێكی بەلاڕێبردنی ئەم ڕێكارانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەبووە، بۆ سیاسەت كردن و بەستنەوەی بە هەندێك قەیرانی تردا، هەروەها هەندێك هاووڵاتی بەهۆی ئەوەی ماوەیەك قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی هەبوو، خۆشبەختانە لەو ماوەیەدا سەركەوتن بەسەر كۆنتڕۆڵكردنی ئەو نەخۆشیە و نەبوونی ڕێژەیەكی زۆری مردن و نەخۆش نەكەوتنی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی ئەو متمانەیەی لاواز كردووە، جگە لەوەی بەداخەوە هەندێك هاووڵاتی تەنها هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن كە دەردەچن لەڕاگەیاندن یان لە سۆشیال میدیا باس لەوەدەكەن كە هیچ نیشانەیەكیان نیە و ترسناكی نیە، بەداخەوە كەسانێكی ناپسپۆڕ قسە لەسەر ئەم ڤایرۆسە دەكەن ئەمە هۆكارن كە هاووڵاتی بەهەڵە تێبگەیەنرێت كە جێگەی گومان و ترسناكییە، هەروەها ڕۆڵی هەندێك ڕاگەیاندن ڕەنگە تاڕادەیەك باش نەبووە ئەمانە هەمووی هۆكاری لاوازبوونی متمانەن، بەڵام بەدڵنیاییەوە هۆكاری ئابوری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیش كە هاووڵاتیش جارێكی دیكەش تووشی كەمدەرامەتی داهاتی ڕۆژانەی نەبێت لە قەدەغەی هاتوچۆ، ئەمانە هاووڵاتی بەرەو ئەو ئاڕاستەیەی بردووە كە متمانە كەم بكاتەوە بەرامبەر نەخۆشی كۆرۆنا.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا لایه‌نی سیاسی هه‌یه كۆرۆنا به‌مه‌به‌ست به‌كاربهێنێت هه‌روه‌ك له‌په‌یامه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتبوو؟ وتی" هه‌م وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌م وه‌كو پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و تیمه‌كانی ته‌ندروستی سوپاسی ئه‌م تێڕوانین و په‌یامه‌ی "به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران" ده‌كه‌ین كه شرۆڤه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و گرنگ بوو بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه‌ی ئێستای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا چونكه به‌ڕێزیان له‌سه‌ره‌تاوه پاڵپشتی ئه‌م هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه بووه، بۆیه له‌كاتی ئێستادا ده‌بێت هیچ كه‌سێك بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه به‌لاڕێدا ببات و تێڕوانینی هه‌ڵه بۆ كۆرۆنا بكات، ئه‌و تێڕوانینه‌ی به‌ڕێزیان زۆر گرنگه چونكه ته‌ندروستی لایه‌نێكی مرۆڤ دۆستیه و خزمه‌تگوزارییه بۆ هاوڵاتی به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك . حه‌قی وانیه هیچ لایه‌نێكی سیاسی تێكه‌ڵی به هیچ ململانێیه‌ك و قه‌یرانێك بكات، ته‌ندروستی له‌هه‌موو كاتێكدا و به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت ده‌كات."
به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ئێمه نیگه‌رانیین كاتێك هه‌ندێك لایه‌نی ڕاگه‌یاندن یان لایه‌نی تر، ڕه‌وشه‌كه وابه‌رامبه‌ر بكرێت كه ئه‌م قه‌یرانه یان ئه‌م ڕێكارانه له پێناو خه‌ڵكانێك هه‌بوو قسه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكارانه ده‌كات كه ئه‌مه نیگه‌رانی ده‌بێت و به‌رپرسیارێتی زیاتر ده‌كات له‌سه‌ردروست بوونی یان ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م نه‌خۆشیه به‌تایبه‌تیتریش ڕه‌نگه خه‌ڵك قسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی دنیا به‌و شێوازه ترسناكه بوونی نیه ئه‌مانه ئه‌و تێڕوانینایه له‌هه‌ر لایه‌نێك بێت و له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سیش بێت هه‌ڵه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه ڕێكاره‌كانی ئێمه قورس‌تر ده‌كات چونكه دروست بوونی متمانه له‌هه‌موو ڕێكارێك گرنگتره نابێت متمانه‌ی هاوڵاتی كه‌م بكرێته‌وه."