له‌ دهۆك رووداوێكی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ستدانى كه‌سێكى لێكه‌وته‌وه‌
  2020-06-01       399       

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە کۆمەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشا، بەوهۆیەوە، کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.

ئاوێنه‌: ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ یەکشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لە کۆمەڵگای چڕەی نزیک قەزای شێخان روویدا.

 وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك ده‌شڵێت  رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە روویدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ کۆنتڕۆڵی لە دەستداوه‌ و خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشاوه‌، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوه‌ و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×