خۆپیشاندانەکانی ئیدانەکردنی کوشتنی جۆرج فلۆید لە ئەمریکا بەردەوامە
  2020-06-01       592       

راگەیاندنەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە داوە کە خۆپیشاندانەکانی تایبەت بە ئیدانەکردنی کوژرانی جۆرج فڵۆید لە ئەمریکا بەردەوامن.
 
ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی ئەمریکا، لە ویلایەتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە هەزاران خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەکان و بە دروشمەکانی “ناتوانم هەناسە بدەم” و “ژیانی رەشپێستەکان گرنگە” ئیدانەی کوژرانی جۆرج فڵۆید و توندوتیژییەکانی پۆلیسیان کرد.

بۆ رێگریکردن لە هەر رووداوێک لە خۆپیشاندانەکانی یەکشەممەدا لە ٤٠ گەورەشار، قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەندرابوو و لە ١٥ ویلایەتیش داوای هێزی پشتیوانی کرابوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×