جەعفەر ئێمینكی: لەگەڵ یەكێتیی كۆدەبینەوە، چونكە ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت
  2020-06-01       571       

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ڕاپۆرتێك ئامادە بكەین و دواتر مەكتەبی سیاسیی پارتی پەسەندی بكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی و دواتر لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆدەبینەوە، چونكە ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت و پێویستە ئاسایی بكرێتەوە.

ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  راگه‌یاند ، چوار ئەندامی خۆمان راسپێردراون بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێك ئامادە بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و دوای ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكەش، مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە و پەسەندی دەكات و دواتر وادەیەك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دیاری دەكرێت، بۆ ئەوەی كۆببینەوە.

 گوتیشى ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە پێویستە بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە ئاسایی بكرێتەوە، چونكە ناكرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی سەرەتای پێكهێنانی حكوومەت سێ لایەن و پێكهاتەكان بڕیاریان داوە بەشداری لە حكوومەتدا بكەن و هەندێكیشی خۆیان كردە ئۆپۆزسیۆن لەسەر داواكاریی خۆیان، كە بڕیاریان دا ئۆپۆزسیۆنێكی باش بن و ئەویش وا دەرنەچوو.

دەشڵێت ، ئەمە كاریگەریی خراپی بۆ گفتووگۆكردن لەگەڵ بەغداش دەبێت، چونكە ناكرێت بە دوو شێوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكرێت و زانیاریی هەڵە بەبەغدا بدرێت، بۆیە پێویستە ئەمانە هەمووی چارەسەر بكرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×