وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
  2020-06-01       606       
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەوانەی لە پارێزگاکانی عێراق لە ئەرک دان و فەرمانبەرن دەبێت لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هاوونیشتیمانییان ئاگەدار کردەوە لە گەڕانەوەیان لە شاەکانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و دەڵێت، “ئاگاداری بۆ گشت هاووڵاتییانی  سیڤیل و فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان کە لە پارێزگاکانی عێراق دەوام دەکەن کە وەزارەتی ناوخۆ هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ کاتژمێر ١٢ی شەو تا ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١٢ی شەو راگرتووە”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پێویستە لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە تا تێپەڕبوونی ئەو وادەیە و ەلو شوێنەی کە لێیین خۆیان بپارێزن و رێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×